ئەم نەخۆشییانە دەبنە هۆی تێدانی کارو فرمانەکانی مێشک

10:06 - 02/04/2019
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشكی ئاشکرای دەکات، توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێنەوەیە.

 

توێژەرانی بواری پزیشکی ئاشکرایدەکەن، نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن، راستەوخۆ کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر مێشک و توشی لەبیرچوونەوە( زەهایمەر-خەلەفان) دەکات.

 

لە ناوەڕۆکی توێژینەوەکەدا هاتوە. نەخۆشییەکانی دڵ وەک شەکرە و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و قەڵەوی لەگەڵ زۆری کۆلیستڕۆڵ و جگەرە کێشان، دەبنە هۆی تێکدانی کارو فرمانەکانی مێشک و ئاستی بیرکردنەوە لاواز دەکات.

 

هاوکات، نەخۆشییەکانی سوڕی خوێنیش، قەبارەی ماددەی رەساسی لە مێشکدا کەمدەکاتەوە، بەمەش توشی لەبیرچوونەوە دەبیت.

 

توێژەران رێنمایی دەدەنە هاوڵاتیان بە خۆ پاراستنیان لەم نەخۆشییانە تاوەکو بە تەندروست بن.

 

362 جار خوێندراوەتەوە