رانیە؛ كردنەوەی خولە فێركارییەكان لە پەرەسەندندایە

05:33 - 01/04/2019
هەمەڕەنگ

رانیە؛ لەماوەی ساڵێكدا هەشت هەزار و 845 فێرخواز لە خولەكان سودمەند بوون

لەسنوری قەزای رانیە، خولی فێركاری بە خۆبەخشی  پەرەدەسەنێت و لەماوەی ساڵیكدا، هەشت هەزار و 845 فێرخواز لە خولەكان سود مەند بوون، زۆربەی فێرخوازەكانیش، دەرچوی زانكۆو پەیمانگاكانن كە بەهۆی بێئومێد بوون لە دامەزراندن، دەیانەوێت پیشەیەك فێرببن و لە رێگەیەوە بژێوی ژیانیان دابین بكەن...

ژیار ئیبراهیم یەكێكە لەو پیشەوەرانەی كە  لەناوچەی پیشە سازی رانیە كار دەكات، ئەو لەناوەندی وەرزش و لاوانی رانیە خۆبەخشانە  خولێكی فێركاری  بۆ ژمارەیەك فێرخواز كردۆتەوەو دەلێت بەشێكی زۆری فێرخوازەكان دەرچوانی زانكۆ پەیمانگاكانن كە هەتائێستا دانەمەزراون و دەیانەوێت پیشەیەك فێرببن

لەماوەی ساڵێكدا   180 خولی جۆراوجۆری فێركاری لەبوارەكانی هونەری و زانستی و پیشەیی لەلایەن ڕێكخراو و كەسانی خۆبەخشەكانەوە لەم ناوەندەدا كراوەتەوە، كە 8845 فێرخواز لەخولەكان سوود مەند بوون.

قەیرانی دارایی و هاوكاری نەكردنی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ،گەنجانی لەكاری خۆبەخشی  نەوەستاند، بەڵكو گەنجانی بەهرەمەندو بەشێك لە ڕێكخراوە ناحكومیەكان  بەردەوامیاندا بە كاری خۆبەخشی لەسەرجەم بوارەكاندا.

كەسانی خۆبەخش وگروپ و ڕێكخراوە خۆبەخشەكان داوا دەكەن لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاسانكاریان بۆ بكەن لەكاتی كردنەوەی خولەكاندا و بەشێك لەپێداویستی و كەل و پەلە سەرەتاییەكانیان بۆ دابین بكەن تا باشتر بتوانن پەیامی خۆیان بگەیەنن وخزمەت بەكۆمەڵگە بكەن.


163 جار خوێندراوەتەوە