به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆیه له ئاگادارینامه‌یه‌ك رایده‌گه‌یه‌نێت، سبەی دووشەممە له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆیه رایده‌گه‌یه‌نێت، لەبەر تێکچونی زۆربەی رێگاوبانەکان مەترسی زیاتر بۆ کاتەکانی داهاتوو سبەی رۆژی دووشەممە رێککەوتی ۲۰۱۹/٤/۱ له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشووە.
هه‌روه‌ها عومەر ئەحمەد، بەرێوبەری ناحیەی تەقتەق رایگەیاند: بەیانی لەسەرجەم دام و دەزگاكانی نەحیەكە پشووه به‌هۆی زۆری بارانبارین.
وتیشی، پشوه‌كه فەرمانگەكانی پۆلیسی و ئاسایش و تەندروستی و شارەوانی و بەرگری شارستانی ناگرێتەوە و ئەوان لە حالەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.
هه‌روه‌ها زانکۆی چەرمۆش بەهۆی ناجێگیری کەش و هەواو ئەگەری زریان و لافاو، مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی چەرمۆ ئاگادار ده‌كاته‌وه، کە سبەی دوو شەممە دەوامی زانکۆ كراوه‌ته پشوو لەبەر سەلامەتی گیانی هەمووان.
18534 جار خوێندراوەتەوە