عەلی حەمەساڵح: پەیوەندییمان لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی زۆر باشە

07:58 - 31/03/2019
کوردستان

عەلی حەمەساڵح: هەندێك لایەن دەیانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ كۆمەلی ئیسلامی تێك بدەن
عەلی حەمەساڵح: لە ئایندەدا كاری هاوبەشمان لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی دەبێت

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، جەخت دەكاتەوە، كە پەیوەندیی نێوان گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی، زۆر باشە و راشیدەگەیەنێت: هەندێك لایەن و كەناڵ دەیانەوێت، كار بۆ تێكدانی ئەو پەیوەندییە بكەن.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی پەیوەندیی فراكسیۆنەكەیان لەگەڵ فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی و پەیوەندی نێوان هەردو لایەن، رایگەیاند: هەندێك حیزب و لایەن و كەناڵ، بە ‌بەرنامە دەیانەوێت كار بۆ تێكدانی ئەم پەیوەندییە بكەن، بەڵام ئەمە هیچ ئەنجامی نابێت، چونكە پەیوەندیی نێوان گۆڕان ‌و كۆمەڵ، لە ئاستێكی باشدایە و ئەگەر لێكتێنەگەیشتن لەسەر هەندێك شتیش هەبوبێت، چارەیان كردوە‌و بۆ ئایندەش كاری هاوبەش و هەماهەنگییان دەبێت.

ئاشكراشی كرد، لە دانوستانەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتدا، هەردوولا ئاگاداری یەكتر بون و هەڵسوڕاو و لایەنگرانی گۆڕانیش بەڕێزەوە كار بۆ پاراستنی پەیوەندیی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەكەن.

747 جار خوێندراوەتەوە