بانگێشتنامه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان

03:33 - 31/03/2019
کوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگێشتنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات بۆ دانیشتنی ئاسایی رۆژی 2/4/2019.

د. ڤالا فه‌رید، له‌ بانگێشتنامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی؛ "بەپێی حوكمی بڕگە (سێیەم)ی ماددە (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشـتنی ژمارە (4)ی ئاسایی، ســـاڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، لە كاتژمێر (3)ی پاش نیوەرۆ رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 2/4/2019 دا".

بڕیاره‌ په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 2/4/2019 خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی 30/3/2019 په‌رله‌مان به‌ ئاماده‌بونی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان جگه‌ له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌ی ده‌ستپێكرد، پاشان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌یاساكه ئه‌نجامدا، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌كه‌یان به‌جێهێشت.

840 جار خوێندراوەتەوە