به‌ وێنه‌: هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی توركیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

03:03 - 31/03/2019
گەلەری

كاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەرگای بنكەكانی هەڵبژاردن لە 32 شاری باكوری كوردستان و توركیا بەڕووی دەنگدەراندا كرایەوە. 
 
بەپێی بەرنامەی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا كاتژمێر حەوت لەچەند شارێكی توركیا پرۆسەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات، بەڵام لەچەند شارێكی دیكە پرۆسەكە كاتژمێر هەشت دەستپێدەكات و كاتژمێر پێنج كۆتایی دێت و بنكەكانی دەنگدان دادەخرێن. 
 
لەهەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیادا 57 ملیۆن و 58 هەزار و 636 دەنگدەر بەشداردەبن بەرپرسانی ئیدارە خۆجێییەكان هەڵدەبژێرن كە بۆ ماوەی 5 ساڵ لە ئەركەكانیاندا دەبن. 

یەك ملیۆن و 156 هەزار دەنگدەر كە 18 ساڵیان تەواو كردووە بۆ یەكەمجارە بەشداریی دەكەن لەو هەڵبژاردنەدا.
 
 لە هەڵبژاردنەكەدا 12 پارتی سیاسی و 321 کاندیدی سەربەخۆ بەشدارن كە لە نێو کاندیدە سەربەخۆكاندا 75 كەسیان كوردن.

173 جار خوێندراوەتەوە