مەترسیدارترین بورکان تەقییەوە

10:21 - 31/03/2019
هەمەڕەنگ

 لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆی تەقینی مەترسیدارترین بورکانی جیهان بڵاوبویەوە

بورکانی پۆپۆکاتپتیلی مەکسیکی، کە یەکێکە لە بورکانە مەترسیدارەکانی سەر زەوی، دەتەقێتەوەو خۆڵەمێش و دوکەڵ و پریشکی ئاگر، زیاد لە دوو کیلۆمەتر بەرزدەکاتەوە بۆ ئاسمان.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، پریشکی ئاگری بورکانەکە ئەوەندە گەورەیە، بەهۆی گەرمییەوە بەردی ناوچەکە دەتوێنێتەوەو وەک شلەمەنییەکی گەرمی لێدەکات و بەناوچەکەدا بڵاودەبێتەوە.

بورکانی پۆپۆکاتپتیل 70 کیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی پایەتەختی مەکسیک دوورە، یەکێکە لە مەترسیدارترین بورکانەکان لە جیهاندا.

6371 جار خوێندراوەتەوە