یەكێتی پێشنیازی نوێ‌ لەبارەی پۆستەكانی لە كابینەی نوێ ئاراستەی پارتی كردوە

08:06 - 30/03/2019
کوردستان

سەرچاوەیەك لەوەفدی دانوستانی یەكێتی: هێشتا كات ماوە بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ پارتی 

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، دوایین پێشنیازی خۆی لەسەر پۆستەكانی، ئاراستەی پارتی كردوە‌و، بەهۆی وەڵام نەدانەوەی پارتی فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی كوردستانی نەكرد 


دوای كۆبوونەوەكەی ئێوارەی دوێنێی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، یەكێتی وەرەقەیەكی نوێی لە داواكاریی پۆستەكانی خۆی لە كابینەی نوێی حكومەت، ئاراستەی پارتی كردوە‌و، بەهۆی ئەوەی پارتی وەڵامی داواكارییەكانی یەكێتی نەدایەوە فراكسیۆنی سەوز بەشداری دانیشتنەكەی نەكرد، سەرچاوەیەك لە وەفدی دانوستانی یەكێتی دەڵێت، هێشتا كات ماوە بۆ ڕێككەوتن.

 پێشتر لەلێدوانێكیدا بۆ KNN لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی ڕاگەیاند: ئەوان چاوەڕێی وەڵامی ئەو وەرەقەی داواكارییانە دەكەن لە پارتی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست KNN كەوتوون، یەكێتی داوای شەش وەزارەت و بریكاری هەریەك لە وەزارەتەكانی دارایی و سامانەسروشتییەكان و ناوخۆ و جێگری سەرۆكی هەرێم دەكات.

3454 جار خوێندراوەتەوە