عێراق؛ بەهۆی ئەگەری دروستبوونی لافاوەوە هۆشداریی دەدرێتە حەوت پارێزگا

01:20 - 30/03/2019
عێراق

لەبارەی دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی روبارەكان, هۆشداریی دەدرێتە هاوڵاتییان و حەوت پارێزگای عێراق.

لە ڕاگەیەنراوێكی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتوە: بەهۆی زۆریی بارانبارین و لەبەرچاوگرتنی ئاوی ڕوباری دیجلە و سەرچاوەكانی ئاوی دیكە لە رۆژانی داهاتوودا, ڕێنمایی و هۆشداریی دراوەتە لایەن و پارێزگاكان بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ كۆنترۆڵكردنی بەرزبونەوەی ئاستی ئاو و دروستبونی مەترسی لەسەر هاوڵاتییان.

 

ئاماژە بەوەش دراوە: هۆشداریی دراوەتە هەر یەك لە پارێزگاكانی ( سەڵاحەدین, كەركوك, بەغدا, دیالە, میسان, واست و زیقار ) بە مەبەستی پاراستنی شارەكان و هاوڵاتیان لە مەترسیی بەرزبونەوەی ئاو.

 

داواش لە هاوڵاتییان كراوە، دوور بكەونەوە لە حەوز و نزمایی ڕوبارەكان بۆ ئەوەی توشی كێشەی نەخوازراو نەبن...

1932 جار خوێندراوەتەوە