ڤایرۆسێکی نوێی کوشندە لە سەگەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ

08:45 - 30/03/2019
تەندروستی

توێژەران لە زانکۆی کۆریای باشور هۆشداری دەدەنە بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزایەکی نوێی کوشندە لە نێوان ئاژەڵەکان و پاشان گواستنەوەیان بۆ مرۆڤ.

 

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، جۆرە ڤایرۆسێکی نوێ بەناوی CIVmv لە سەگەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و لەویشەوە بۆ کەسێکی دیکە و بە ئاسانی تەشەنە دەسەنێت.

 

توێژینەوکە دە ساڵ دەخایەنێت، توێژەران پێیان وایە ئەنفلۆنزای باڵندە بۆ سەگ دەگوازرێتەوە، پاشان ڤایرۆسی CIVmv ی مەترسیدار دروستدەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ بەبێ هیچ بەرگرییەک.

 

دایسوب سونگ توێژەر لە زانکۆی کۆریا  دەڵێت، ئەنفلۆنزای باڵندە و بەراز پێکەوە سەگ توش ڤایرۆسی نوێ دروستدەکەن بەناوی CIVmv

 

لە نیشانەکەی توشبوو بەم ئەنفلۆنزا، کۆکە و ئاوکردنی چاو و پژمین وبێتاقەتبوونە لەگەڵ نەمانی حەزی خواردن.

 

توێژەران رێنماییدەدەن بە چاودێری کردنی بەردەوامی ئاژەڵە ماڵیەکان و سەدانی پزیشکی ڤێتێنەری بکرێت.

2291 جار خوێندراوەتەوە