دەربەندیخان.. لەوەڕاندنی مەڕوماڵات

01:44 - 27/03/2019
گەلەری

شوانەکانی سنووری قەزای دەربەندیخان (66 کیلۆمەتر باکووری رۆژھەڵاتی سلێمانی) لە وەرزی بەھار و بووژانەوەی گژوگیای دەشت و شاخەکاندا سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیانن.


بە ھۆی زۆری رێژەی باران بارینی ئەمساڵ و کەشوھەوای ناوچەکەوە، وەرزی بەھاری ئەمساڵ لەوەڕێکی باشی بۆ شوانەکان لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان بە دوای خۆیدا ھێناوە. 

لە سنووری قەزای دەربەندیخان شوانەکان سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیانن و بە ھۆی زۆری گژوگیای سروشتی ناوچەکە کە لەم وەرزەدا سەوزبووە، بۆ ئەوان جێگای خۆشحاڵییە و لەوەڕێکی باشتری بۆ مەڕوماڵاتەکانیان ھەیە.

446 جار خوێندراوەتەوە