بەشێكی پردی دەربەندی رانیە روخا

12:29 - 26/03/2019
کوردستان

هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەسەر پردی دەربەندی رانیەدا قەدەغە كرا

بەهۆی بارانی زۆرو دروستبونی لافاوەوە، بەشێك لە پردی دەربەندی رانیە، روخا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش بەسەر پردەكەدا، قەدەغە كرا.

پەیامنێری KNN لە رانیە رایگەیاند: بەهۆی بارینی بارانی زۆرو دورستبونی لافاوەوە، بەشێكی پردی دەربەندی رانیە، روخا و مەترسی روخانی زیاتری پردەكە دەكرێت.

وتیشی: بۆ رێگەگرتن لە روخانی تەواوەتیی پردەكە, هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەسەر پردەكەدا، قەدەغە كرا.

بەڕێوەبەرایەتی چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی راپەڕینیش شۆفێران لە مەترسی نزیكبوونەوە لە لێواری بەشە روخاوەكەی پردەكە، ئاگادار كردوەتەوەو رایگەیاند: تا تیمەكانیان چارەسەری دەكەن، هاوڵاتییان و شۆفێران خۆیان لە نزیكبوونەوە لە بەشە روخاوەكەی پردەكە بە دوور بگرن.

پردی دەربەندی رانیە، ناوچەكانی بنگرد و مەرگەو چەندین گوندی بە رانیەوە دەبەستەوە‌و بۆ پەڕینەوە لە دەربەندی رانیەوە بۆ چەند ناوچەیەكی گەشتیاریی بەكار دەهات.

15178 جار خوێندراوەتەوە