توشبوونت بەم نەخۆشییە مەترسیدارانە بەهۆی پاک رانەگرتنی دەم و ددانەوەیە

11:35 - 26/03/2019
تەندروستی

ئەنجامی چەند توێژینەوەیەکی پزیشکی، پەیوەندی نێوان تەندروستی ددانەکان و توشبوونی جەستە بە هەندێک نەخۆشی ئاشکرادەکات.

 

لە ناوەڕۆکی توێژنەوەکەدا هاتوە، هەندێک نەخۆشی کەمرۆڤ توشی دەبێت بەهۆی پاک رانەگرتنی دەم و ددانەوەیە.

 

بەپێ بڵاوکراوەیەکی تەندروستی رۆژانەی ئەلبەیان، لەناو دەم و ددان چەندان بەکتریای جۆاروجۆر هەیە کە هەندێکیان زیانبەخشن و دەبنە هۆی رەشبوونەوەی ددانەکان و هەورکردنی پوکی، لەگەڵ ئەمەدا بەکتریاکان لەرێگەی خواردنەوە یاخود لیکە رژێنەکان دەچنە ئەندامەکانی جەستەو توشی چەند نەخۆشییەکی مەترسیداریان دەکات.


توێژەران رایدەگەیەنن، کاتێک دەم و ددان پاک رانەگیرێت، بەهۆی بەکتریاوە توشی رەشبوونەوەو هەوکردن دەبێت و بەمەش دەستبەجێ بەروپۆشی ناوەوەی دڵ بڵاودەبێتەوە.

 

دەشڵێن، جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن و مولولەکانی خوێن و شاخوێنبەر و خوێنهێنەر بەهۆی بەکتریای دەم و ددانەوەیە.


پاک رانەگرترینی دەم و ددان کاریش دەکاتە سەر ژنانی دووگیان بەوەی منداڵی پێشوەختیان ببێت و ئەو کەسانەشی ئەگەر نەخۆشی شەکرەیان هەبێت ناتوانن کۆنتڕۆلی رێژەی شەکرەکەیان بکەن لە خوێندا.


توێژەرانی بواری پزیشکی، تیشک دەخەنە سەر حاڵەتێکی دیکە، کە ئەویش کەوتنی ددانەکانە لە پێش تەمەنی 35 ساڵ، چونکە مەترسی توشبوون بە خەڵەفان زیاددەکات، سەرباری ئەوەی دەبێتە هۆی پوکانەوەی ئێسک و لاوازبوونی.


بۆ خۆپاراستن لە توشبونت بەم نەخۆشییانە، توێژەران رێنمایی دەدەن لەوەی دەبێت بەلایەنی کەمەوە رۆژانە دووجار ددانەکان بشۆرێن و بە پەت پاکبکرێنەوە، لەگەڵ سیستمی خۆراکی رێک بەوپێیەی ژەمە سوکەکان لە نێوان ژەمە سەرەکییەکان کەمبکرێتەوەو فڵچەی ددان 3 مانگ جارێک بگۆڕێت و ناوبەناو سەردانی پزیشک بکرێت بۆ ئەنجامدانی پشکنین.








1410 جار خوێندراوەتەوە