داڕووخانی پردی دەرەدۆینه‌ی نێوان دەربەندیخان و کەلار

06:31 - 25/03/2019
گەلەری

بە ھۆی باران بارینی زۆر و روودانی لافاوەوە، پردێکی سەرەکی رێگای نێوان دەربەندیخان و کەلار کە سلێمانی و ناوچەکانی تری گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە داڕووخا، بەرپرسێکی ناوچەکەش دەڵێت: باران بارینی ئەمساڵ لە ماوەی 60 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە.

ئەنجامی ئەو باران بارینە بەھێزەی ھەرێمی کوردستانی گرتەوە لە ناوچەی گەرمیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیانی بە چەند پردێک گەیاندووە، دیارترینیان داڕووخانی پردی دەرەدۆین-ە لە نێوان ھەردوو شاری دەربەندیخان و کەلار کە سلێمانی گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە و رۆژانە ھەزاران ئۆتۆمۆبێل لەو رێگایەوە ھاتوچۆ دەکەن و رێگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانی لەسەرە.

 

رووخانی ئەو پردە ئاستەنگی ھاتوچۆی گەورەی دروستکردووە و شۆفێران ناچارن رێگایەکی دوورتر و سەختر ببڕن بۆ ھاتوچۆکردن لەنێوان ھەردوو شارەکەدا.

 

بە ھۆی کاریگەری دوو پاڵەپەستۆی نزم کە لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە ھەڵیان کردووەتە سەر ناوچەکە لە دوێنێ یەکشەممەوە شەپۆلێکی باران بەرینی بەھێز ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بەو ھۆیەوە لە چەندین ناوچە لافاو دروستبووە و دەوامی زۆربەی خوێندنگەکانیش راگیران.

500 جار خوێندراوەتەوە