نوێترین توێژنەوە دەریدەخات کە قاوە لەم نەخۆشییانە دورتدەخاتەوە

11:15 - 25/03/2019
تەندروستی

پێگەی روسیا ئەلیەوم لەپەڕەی تەندروستی خۆیدا چەند سودێکی خواردنی قاوەی بڵاودەکاتەوە.

زانایانی پزیشکی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا جەختدەکەنەوە، خواردنی سێ کوپ قاوە لە رۆژێکدا، لە 65٪ مەترسی توشبوون بە نەخۆشی خەلەفان کەمدەکاتەوە.

لەرووی دڵیشەوە، ئەنجامی توێژینەوەکانی زانایانی کۆلێژی پزیشكی زانکۆی هارفارد و زانکۆی نەتەوەیی لە سەنگافورە و نەخۆشخانەی ژنان لە بریگهام دەریدەخات، خواردنی 3-5 کوپ قاوە لە رۆژێکدا لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێندەپارێزێت.


زانایان لە زانکۆی ئارهۆس لە دانیمارک روونیدەکەنەوە، Cafestol مادییەکی دیکەی ناو قاوەیەو کاریگەری گەورە دەکاتە سەر بەرهەمێنانی ئەنسۆلین لە پەنکریاس، ئەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی جۆری دوەمی شەکرە کەمدەکاتەوە.


زانایانی زانکۆی ئیهوای مرۆیی لە کۆریای باشور ئاشکرایدەکەن، خواردنی قاوە، پێست لە چرچ و لۆچی دەپارێزێت و رێگری دەکات لە لەدەستدانی پرۆتین و کۆلاجین.

زانایانی پزیشكی یابان رایدەگەینن، قاوە پیاوان لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات دەپارێزێت.

850 جار خوێندراوەتەوە