نیشانە سەرەتاییەکانی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مێشك

12:40 - 24/03/2019
تەندروستی

رۆژنامەی PLOS One ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی زانکۆی King's College بەریتانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا نیشانە سەرەتاییەکانی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک ئاشکرا دەکات.

 

توێژینەوەکە لەسەر چەند توشبوویەک بە نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک ئەنجامدراوە  و تێیدا نیشانە سەرەتاییەکانی تووشبون بەو نەخۆشییە خراوەتەروو.

 

هەندێک لەو ژنانەی توشبوونی شێرپەنجەی مێكشن و تەمەنیان لە نێوان 40 یاخود 41 بۆ 50 ساڵاندایە دەڵێن، لەسەرەتادا رۆژەکانیان بە خەو بەسەر دەبرد و زۆربەی جار لەکاتی قسەکردندا، بۆماوەی خولەکێک زمانیان گیردەبوو، هەندێک کاتیش رووداوەکانی رۆژانەیان وا دەبینی کە پێشتر بینیبێتیان و هەمان شت بێت.


ئەو ژنانەشی توشبوونی شێرپەنجەی مێكشن و تەمەنیان لە نێوان 31 بۆ  40 ساڵاندایە دەڵێن، بەبێ هیچ هۆکارێک، هەمیشە هەستیان بە ماندووبون و خەمۆکی کردوە.

توێژەرانیش رێنمایی دەدەن لەوەی هەر کاتێک هەست بەم نیشانە کرد، سەردانی پزیشک بکە و ئاگاداری تەندروستی خۆت بیت.




3952 جار خوێندراوەتەوە