بەڤیدیۆ...ساتە ترسناکەکانی نێو کەشتیەکی گەشتیاری

09:58 - 24/03/2019
هەمەڕەنگ

رۆژنامەی میرەری بەریتانی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساتە ترسناکەکانی نێو کەشتییەکی گەشتیاری نەرویجی بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا بەهۆی زۆربوونی شەپۆلەکانی دەریاوە هاوسەنگی لەدەستدەدات .

کەشتیە گەشتیارییەکە ناوی viking sky بەهۆی خراپبوونی کەشو هەواو زۆربوونی شەپۆلەکانی دەریاوە، کەشتیەکی گەشتیاری لەکەناراوەکانی رۆژئاوای نەرویج هاوسەنگی لەدەستدەدات و بزوێنەرەکانی لەکاردەکەون، بەمەش سەرنشینەکانی دەترسن و ناتوانن کۆنتڕۆڵی وەستانی خۆیان بکەن.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، لەگەڵ تێکچوونی هاوسەنگی کەشتیەکە، کەلوپەلەکان بە خێرایی لە شوێنی خۆیان دەجوڵێن و سەرنشینەکان دەترسن .

بەپێی زانیارییەکان، کەشتیە گەشتیارییەکە 1300 سەرنشینی تێدابوە و 8 برینداری لێکەوتۆتەوە کە سیانیان بە سەختی بریندارە.

بنکەی فریاگوزاری لە باشوری نەورویج لە تویتێکدا دەڵێت تیمەکانیان دەستبەجێ بەهانایانەوە چون بۆ رزگار کردنی سەرنشینەکان، کە زۆربەیان ئەمریکی و بەریتانین.

13974 جار خوێندراوەتەوە