سودێکی دیکەی چەرەسات ئاشكرادەبێت

08:32 - 23/03/2019
تەندروستی

 ئەنجامی توێژینەوەیەکی توێژەرانی ئوستوڕاڵیا دەریدەخات، رۆژانە خواردنی بڕێک لەچەرەسات دەبێتە هۆی چالاککردنی کارو فەرمانەکانی مێشک.

 

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، توێژینەوەکە لەسەر 4822 کەس ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لە سەرو 55 ساڵەوەیە و تێیدا دەرکەوتوە خواردنی چەرەسات سودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە.

لە ناوەڕۆکی توێژینەوەکەدا هاتوە، ئەو کەسانەی رۆژانە زیاد لە 10 گرام چەرەسات دەخۆن، مێشکیان بە باشی کاردەکات لە رووی بیرکردنەوەو بڕیاردان و تێڕوانینیان بۆ دەوروبەریان.

لەمبارەشەوە، مینگلی توێژەر دەڵێت ئەوانەی بەردەوام رۆژانە چەرەسات دەخۆن، لە 60٪ مێشکیان چالاکترە بە بەراورد بەو کەسانەی نایخۆن.

چەرەسات چەندین ماددەی دژە هەوکردن و ئۆکسیدی تێدایە لەگەڵ پرۆتین و ریشاڵەکان و دەبێتە هۆی دابەزینی کۆلیستۆڕڵ و باشبوونی تەندروستی مێشك.

1594 جار خوێندراوەتەوە