ئێران؛ فڕۆكەیەك بە 100 سەرنشینەوە ئاگری گرت

12:30 - 20/03/2019
جیهان

فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر, لە فڕۆكەخانەی میهرئابادی ئێران, لەكاتی نیشتنەوەیدا بە 100 سەرنشینەوە، ئاگری گرت..

ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز, بڵاوی كردەوە: شەوی ڕابردوو, فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر, لە جۆری فۆكەر 100ی سەر بە كۆمپانیای هۆمای فڕۆكەوانیی ئێران, لە كاتی نیشتنەوەیدا لە فڕۆكەخانەی میهرئابادی تاران, لەكاتێكدا 100 سەرنشینی تێدابوە، پێش ئەوەی بگاتە سەر زەوی، ئاگری گرتوە.

 

ئاماژە بەوەش دراوە, هۆكاری گڕگرتنی فڕۆكەكە ئەوە بوە كە یەكێك لە تایەكانی فڕۆكەكە, لەكاتی نیشتنەوەدا بەهۆی هەڵەیەكی تەكنیكییەوە، نەكراوەتەوە‌و ئەوەش بوەتە هۆی گڕگرتنی فڕۆكەكە.

 

لای خۆشیەوە، پیر حسێن كۆڵیوەند, سەرۆكی دەزگای بەهاناوەچونی خێرای ئەو وڵاتە, ئاماژەی بەوەكردوە, لە ڕوداوی گڕگرتنی فڕۆكەكەدا، هیچ سەرنشینێك زیانی پێ نەگەشتوە و توانراوە بەزوویی ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن..

4653 جار خوێندراوەتەوە