له‌ رێگه‌ی ده‌رزییه‌وه‌ شه‌ربه‌تی كرده‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ بزانه‌ چی لێ به‌سه‌ر هات

08:56 - 20/03/2019
هەمەڕەنگ

خانمێک بۆ باشترکردنی تەندروستی، لە رێگەی دەرزییەوە شەربەتی میوە دەکاتە جەستەیەوە و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.

 

خانمێکی چینی تەمەن 51 ساڵ بۆ باشترکردنی تەندروستی، 20 جۆر لە شەربەتی میوە لە رێگەی دەرزییەوە دەکاتە خۆی.

پێگەی شیاو شیانگ مورنینگ بڵاویکردەوە، خانمەکە پاش ئەوەی دەرزیەکان لە خۆی دەدات، باری تەندروستی تێکدەچێت و جەستەی توشی سوربونەوەو خورانێکی زۆر دەبێت و دەنێردرێتە نەخۆشخانە لە شاری تشنتشو لە هونا.

دوای پشكنین، دەرکەوت خانمەکە توشی هەوکردنێکی زۆر بووەو زیان بە دڵ و گورچیلە و جگەری کەوتووە، لەمەوە پزیشكەکان خوێنی پاک دەکەن و گورچیلەی دەشۆرن و لەژێر چاودێری وردی پزیشکدا دەبێت تاوەکو تەندروستی باش دەبێت.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئەوە دەخاتەروو، خانمەکە بۆیە ئەم کارەی کردووە، چونکە بەبۆچونی ئەگەر شەربەتی میوە لە رێی دەرزییەوە بکرێتە جەستەییەوە باشترە وەک لەوەی بخورێتەوە.

5966 جار خوێندراوەتەوە