باكووری كوردستان؛ لەگەڵ توانەوەی سەهۆڵی دەریاچەكاندا ڕاوەماسی لە وان دەستی پێكردەوە

04:45 - 19/03/2019
گەلەری

دوای توانەوەی سەهۆڵی بەنداوی زەرنەك لە وان كە بەشێكی زۆری بەهۆی كەشوهەوای ساردی ناوچەكەوە ماوەی سێ مانگە بەستبووی، راوچییانی ماسی گەڕانەوە بۆسەر كارەكەیان.

 ئێستا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە، بەشێكی سەهۆڵەكە تواوەتەوەو راوچییەكان لەو شوێنانەی سەهۆڵەكەیان تواوەتەوە، دەستیان بە راوەماسی كردوە و بە فرۆشتنی ماسی، بژێویی ژیانیان دەستەبەردەكەن.

216 جار خوێندراوەتەوە