دەتوانیت لەبری دەرمان بە سەرخەوشکاندن چارەسەری ئەم نەخۆشییە بکەیت

09:05 - 17/03/2019
تەندروستی

رۆژنامەی زەی ستاری بەریتانی، لە زاری توێژەرە یۆنانییەکان سودی سەرخەوشکاندن لە رۆژدا ئاشكرا دەکات.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکەی پزیشکی توێژەرانی یۆنانی، سەرخەوشکاندن لە رۆژدا بۆماوەی یەک کاتژمێر، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی فشاری خوێن و ئەگەری توشبون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەکە لەسەر 210 کەس ئەنجامدراوەو تێیدا دەرکەوتوە سەرخەوشکاندن بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، رێژەی بەرزبونەوەی فشاری خوێن 3 پلە دادەبەزێنێت و ئاسایی دەکاتەوە.

پزیشکێکی دڵیش لە شاری فولا لە یۆنان دەڵێت، سەرخەوشکاندن لە رۆژدا، دڵ لە سستبون جەڵتە دەپارێزێت کار دەکات بۆ کەمبوونەوەی رێژەی فشار ە رێگایەک کە گۆڕانکاری لە ژیانی تەندروستیدا دەکات.

پزیشکەکە ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکات، کە رۆژانە کاتژمێرێک سەرخەوبشکێنن، تاوەکو ژیانێکی ئاسایی و تەندروستیان هەبێت.

1040 جار خوێندراوەتەوە