هەڵەبجە؛ دایكێك چیرۆكی گیانلەدەستدانی منداڵەكانی دەگێڕێتەوە

08:26 - 15/03/2019
کوردستان

دایكێك: لە كیمیابارانەكەدا پێنج منداڵم گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵیشم بێسەروشوێنن

دایكێك لە كاتی كیمیابارانكردنەكەی شاری هەڵەبجەدا، پێنج منداڵی گیانیان لەدەستداوە و دوو منداڵی تریشی تا ئێستا بێ سەروشوێنن و هاوسەرەكەشی بەهۆی ئازارو دووریی منداڵەكانییەوە، لە چەند ساڵی رابردوودا گیانی لەدەستدا. ئەو دایكە چیرۆكی ساتی گیانی لەدەستدانی منداڵەكانی بۆ KNN دەگێرێتەوەو دەڵێت: منداڵەكانی لەكاتی گیان دەرچوونیان، داوای گێڕانەوەی چیرۆكی پێغەمبەرانیان لە باوكیان كردوە..


362 جار خوێندراوەتەوە