هەڵەبجە؛ بەبۆنەی رۆژی 16ی ئازارەوە چەندین چالاكیی جۆراوجۆر رێكدەخرێن

08:06 - 15/03/2019
کوردستان

هەڵەبجە؛ ئەمساڵ چالاكییەكانی 16ی ئازار ماوەی سێ‌ ڕۆژ بەردەوام دەبن

 سبەینێ‌ 31 ساڵ بەسەر تاوانی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەدا، تێدەپەڕێت و بەو بۆنەیەوە چەندید چالاكی لە شارەكە، بەرێوەدەچن ‌و یادەكە ماوەی سێ رۆژیش دەخایەنێت.

 

پەیامنێری KNNرایگەیاند: بەمەبەستی زیندوو ڕاگرتنی یادەكە و ڕێزگرتن لە قوربانیانی ئەو تاوانە كۆمەڵكوژییە, سبەینێ‌  لەو شارە، چەندین چالاكی جۆراوجۆر ڕێكدەخرێن و بڕیاریشە یادەكە بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ بەردەوام بێت.

 

هاوكات لە قەزای سەیدسادق و پێنجوێن و ناحیەی خورماڵیش، چالاكی تایبەت بەو یادە بەڕێوەدەچێت. 

 

 ڕۆژی  16ی ئازاری ساڵی 1988 ، ڕژێمی بەعس شاری هەڵەبجەی كیمیاباران كرد و بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج، گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار هاوڵاتی دیكەش بریندار و بێسەر و شوێن بوون

185 جار خوێندراوەتەوە