مایك پۆمپیۆ: پێویستە رێگری لە هەژموونی ئێران بكەین لە ناوچەكەدا

06:16 - 15/03/2019
جیهان

مایك پۆمپیۆ: دەبێت رێگە نەدەن ئێران رێڕەوە دەریاییەكان لە ناوچەكەدا كۆنترۆڵ بكات
مایك پۆمپیۆ: ئیسرائیل مافی خۆیەتی ئاسایشی وڵاتەكەی بپارێزێت
مایك پۆمپیۆ: پێویستە پشتیوانی لە سعودیە‌و هاوپەیمانی عەرەبی بكەین


وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بۆ رێگریكردن لە هەژموونی ئێران لە ناوچەكەدا، پێویستە پشتگیری لە سعودیە‌و هاوپەیمانی عەرەبی بكەن.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەبێت رێگە نەدەن ئێران رێڕەوە دەریاییەكان لە ناوچەكەدا كۆنترۆڵ بكات.
راشیگەیاند: پێویستە پشتیوانی ‌و پشتگیری لە سعودیە و هاوپەیمانی عەرەبی بكەن، بۆ رێگرتن لە هەژموونی ئێران لەناوچەكەدا.

وتیشی، حكومەتی ئیسرائیل مافی خۆیەتی هەموو رێكارێك بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەی.

مایك پۆمپیۆ، هیواشی خواست، كۆریای باكور بەتەواوەتی دەست هەڵبگرێت لە تاقیكردنەوەی ئەتۆمی‌و موشەكییەكانی.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە حكومەت ‌و چەكدارەكانی حۆسییەكان لەیەمەن، رێكەوتنی سوید جێبەجێ بكەن، سەبارەت بەراگرتنی شەڕ‌و ئاڵوگۆڕكردنی دیلەكانیان‌و ئاسانكاری بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ لێقەوماوانی وڵاتەكەیان.

232 جار خوێندراوەتەوە