نێچیرڤان بارزانی: هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت ململانێكانی یەكێتییە

05:02 - 15/03/2019
کوردستان

نێچیرڤان بارزانی:  بەمنزیكانە كابینەی نوێی حكومەت پێكدەهێنین 

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، ململانێكانی باڵەكانی یەكێتییە‌و دەشڵێت: بەمنزیكانە حكومەتی نوێ پێكدەهێنن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر، باسی هۆكارەكانی دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەكات و ئاماژەی بەوە كردووە، لە دوای كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سكرتێری یەكێتییەوە، دۆخی ناوخۆی یەكێتی ئاڵۆز بووە.

راشیگەیاند: دروستبوونی چەند باڵێك لەناو ئەو حزبەدا، گرفتی بۆ دانوستانەكانی نێوان پارتی و یەكێتی دروست كردووە.

نێچیرڤان بارزانی، وتویشیەتی، چەند باڵێك لەناو یەكێتی هەیە، كە پارتی دانوستان لەگەڵ هەموویان دەكات، ئەوەش كێشەیە، بەڵام ئەوان لەسەر هەیكەلێك رێككەوتوون بۆ چۆنیەتی كاركردن بەیەكەوە. ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ئێستادا ململانێكە لەناو یەكێتیدایە سەبارەت بەوەی، كێ چ پۆستێك وەردەگرێت. 

نێچیرڤان بارزانی، جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە یەكێتی وەكو هاوپەیمانێكی پارتی، دەمێنێتەوە و باوەڕیان وایە بەم نزیكانە حكومەت پێكدەهێنن.

1472 جار خوێندراوەتەوە