سلێمانی؛ لە 24 كاتژمێری رابردودا 29.8 ملیم باران باریوە

01:52 - 15/03/2019
کوردستان

سلێمانی؛ ئەمساڵا 880 ملیم باران باریوە
هەرێم؛ زۆرترن ڕێژەی باران بارین لە قەزای مێرگەسور تۆماركراوە

كەشناسی هەرێم، رێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردوی بڵاوكردەوە، بەوپێیەش زۆرترین باران بارین لە ناحیەی هیران بووە، كە 62 پۆینت 5 ملیم بووە، كۆی گشتی بارانبارینی ساڵیش هەزار و 664 ملیم بووە، كە لە قەزای مێرگەسور تۆماركراوە.

بەپێی ئەو ئامارەی كەشناسی هەرێم، بڵاویكردوەتەوە، لە ماوەی ئەو 24 كاتژمێرەدا، لە ناوەندی شاری هەولێر 26 پۆینت 5 ملیم باران باریوە و زۆرترین رێژەی سەرتاسەری هەرێمیش لە ناحیەی هیران بووە، كە 62 پۆینت 5 ملیم بووە.

 

هاوكات لە ناوەندی شاری سلێمانیش 29 پۆینت 8 ملیم و لە قەزای پێنجوێنیش، 26 ملیم بارانبارین تۆماركراوە لەگەڵ ئەوەشدا كۆی بارانبارینی ساڵا لەو قەزایە هەزار و 400 ملیمی تێپەڕاندوە.

لە دهۆكیش  زۆرترین باران لە ناحیەی دینارتە باریوە، كە 65 پۆینت یەك ملیمە و ناوەندی شارەكەش 27 ملیم بارانی لێباریوە، لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەش 25 پۆینت 2 ملیم باران بارین تۆماركراوە.

لایخۆشیەوە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، بە KNNی راگەیاند: لەمساڵدا لەناوەندی پارێزگای سلێمانی 880 پۆینت 8 ملیم باران باریوە بەراورد بەوەرزی باران بارینی ساڵی رابردوو نزیكەی 50 ملیم زیاتر باران باریوە.

1219 جار خوێندراوەتەوە