8 ساڵ بەسەر سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی سوریا تێپەردەبێت

12:50 - 15/03/2019
جیهان

روانگەی سوریا بۆمافەكانی مرۆڤ: لە شەڕی ناوخۆی سوریادا زیاتر لە 370 هەزاركەس كوژراون
روانگەی سوریا بۆمافەكانی مرۆڤ: لەشەری ناوخۆی سوریادا 21 هەزار منداڵ و 13 هەزار ژن كوژراون


ئەمڕۆ 8 ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی سوریادا تێپەڕ دەبێت و لەو ماوەیەشدا سەدان هەزاركەس كوژراون. 

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ دواین ئاماری قوربانیانی شەڕی ناو خۆی سوریای بڵاوكردەوە و بەپێی ئەو ئامارەش، لە 15ی ئاداری2011وە تا ئەمرۆ  371 هەزار 222 كەس كوژراون، لەو ژمارەیەش 112 هەزاریان مەدەنی بوون.

بەپێی ئامارەكەی روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە ماوەی 8ساڵی شەری ناوخۆی سوریادا 21 هەزار منداڵ و 13 هەزار ژن كوژراون.

تێپەربوونی  8 ساڵ بەسەر سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی سوریادا لە كاتێكدایە، ئەو شەڕە بەرەو كۆتایی دەچێت و هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن تەنها پارێزگای ئیدلب-یان لە ژێر دەستدا ماوە، گروپی تیرۆرستی داعشیش، كە لەساڵانی رابردوودا روبەرێكی بەرفراوانی ئەو وڵاتەی داگیركردبوو تەنها گوندێكی لە ژێر دەستدا ماوە.

197 جار خوێندراوەتەوە