كۆریای باكور گفتوگۆكانی لەگەڵ ئەمریكا سەبارەت بە چەكی ئەتۆمی هەڵدەپەسێرێت

12:41 - 15/03/2019
جیهان

كۆریای باكور بەنیازە گفتوگۆكانی لەگەڵ ئەمریكا سەبارت بە دۆسیەی لەناوبردنی چەكی ئەتۆمی بەتەواوی هەڵپەسرێت.

ئاژانسی هەواڵی تاس-ی روسی، لە زاری  چۆی سۆن هوی جێگری وەزیری دەرەوەی كۆریای باكورەوە بڵاویكردەوە، وڵاتەكەی تاوتوێی هەڵپەساردنی گفتوگۆكانی لەگەڵ ئەمریكا دەكات سەبارەت لەناوبردنی چەكی ئەتۆمی.

بەپێی هەواڵەكە ئەو ئاژانسە، لە ئایندەیەكی نزیكدا كیم جۆن ئۆن رێبەری كۆریای باكور هەڵوێستی فەرمی وڵاتەكەی لەبارەی گفتوگۆكانی نێوان كۆریای باكور و ئەمریكا سەبارەت بە لە ناوبردنی چەكی ئەتۆمی رادەگەیەنێت.

ئەو هەڵوێستەی كۆریای باكور دوای ئەوە دێت، چەند رۆژێك لەمەوبەر ستیڤن بیگۆن، نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری كۆریای باكور رایگەیاند: ئەمریكا پێشنیازەكەی كۆریای باكور سەبارەت بە لەناوبردنی قۆناغ بە قۆناغی چەكی ئەتۆمی رەت دەكاتەوە.

197 جار خوێندراوەتەوە