باغۆز؛ زیاتر لە هەزارچەكداری داعش خۆیان رادەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكەن

12:38 - 15/03/2019
کوردستان

لەگەڵ بەردەوامی شەری كۆنترۆلكردنەوەی ناوچەی باغۆزی دواین پێگەی داعش لە سوریا، ژمارەی چەكدارانی ئەوگروپە ڕوو لەزیادبوون دەكات كە لەگەڵ خێزانەكانیان خۆیان رادەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكەن.

مستەفا بالی، بەرپرسی نوسینگەی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات، بەئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند: رۆژی پێنج شەممە هەزار و 300 چەكداری داعش لەگەڵ هاوسەرو منداڵەكانیان خۆیان رادەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات كردووە.

هەر سەبارەت بە شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی باغۆز و چۆڵكردنی ئەو ناوچەیە لەلایەن چەكدارانی داعش و هاوڵاتیانی مەدەنیەوە، عەدنان عەفرین فەرماندە لە هێزەكانی سوریا دیموكرات رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی پرۆسەی جیهێشتنی ناوچەی باغۆز لەلایەن چەكدارانی داعش و مەدەنیەكانەوە بەردەوامە، ناتوانرێت ژمارەی ئەو كەسانە دیاری بكرێت، كە ئەو ناوچەیە جێدەهێڵن، بەڵام لە چەند هەفتەی رابردودا هەزاران كەس باغۆزیان جیهێشتووە.

800 جار خوێندراوەتەوە