بریندارێكی چەكی كیمیایی ئازارەكانی خۆی تۆمار دەكات

12:35 - 15/03/2019
کوردستان

ماوەی 31 ساڵە بەركەوتوانی چەكی كیمیایی لە ئازار و ناڕەحەتیدا ژیان دەگوزەرێنن

بەركەوتویەكی چەكی كیمیایی, خەڵگی پارێزگای هەڵەبجە، یەكێكە لەو 900 بریندارەی چەكی كیمیایی كە لە ڕۆژی 16ی ئازاری ساڵی 1988 بەهۆی كیمیا بارانكردنی شارەكەیانەوە لەلایەن ڕژێمی بەعسی ڕوخاوەوە برینداربوە.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە لەواڵی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردوەتەوە, چیرۆكی ئازار و نەهامەتییەكانی 31 ساڵی ڕابردووی دەگێرێتەوە, كە بەهۆی ئەو چەكە قەدەغەیەوە لەسەدا 90ی سییەكانی لەكاركەوتوە و بەردەوام لە ڕێگەی ئامێری تایبەتەوە, ئۆكسجین هەڵدەمژێت و هەناسە دەدات.

ئەو كەسەش مامۆستا كامیل عەبدولقادرە و لە ئێستادا براوەتە ولاتی ئەڵمانیا بەمەستی وەرگرتنی چارسەری پزیشكی.

112 جار خوێندراوەتەوە