هێرشكردنە سەر دوو مزگەوت لە نیوزلەندا كوژرانی 49 كەسی لێكەوتەوە

12:27 - 15/03/2019
جیهان

نیوزلەندا؛ هێرشی چەكداری كرایە سەر دوو مزگەوت
پۆلیسی نیوزلەندا: لەو دوو هێرشەدا 49 كەس كوژراون 
سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا؛ هێرشكردنە سەر ئەو دوو مزگەوتە كردەوەیەكی تیرۆرستیە
پۆلیسی نیوزلەندا:4 كەس بەتۆمەتی تێوەگلان لەو هێرشانە دەستگیركراون

ژمارەی قوربانیانی  هێرشەكەی نیوزلەندا بۆ 49 كوژراو بەرز دەبێتەوە، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەش هێرشەكان بەكردەوەی تیرۆرستی ناودەبات و ناسنامەی هێرشبەرەكەش ئاشكرا دەكات.

پۆلیسی نیوزلەندا بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، كە كرایە سەر دوومزگەوتی شاری كرایست چێرچ،  49 كەس كوژران  و 20 كەسیش بەسەختی  برینداربوون.

لای خۆشیەوە جاسیندا ئاردێرن سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا ئەو هێرشانەی بەكردەوەی تیرۆرستی ناوبرد و راشیگەیاند: هێرشەكان پێشتر پلانی بۆ دانراوە. 

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا، ئاشكرایكرد، هێرشبەرەكە توندرەوێكی راسترەوە و هاوڵاتی ئوسترالیە.

هەر پەیوەست بەو رووداوە، پۆلیسی نیوزلەندا بڵاویكردەوە، 3 پیاو و ژنێكیان بە تۆمەتی تێوەگلان لەو هێرشانەی كرانە سەر دوو مزگەتەكەی شاری كرایست چێرچ  دەستگیركردوە، بێ‌ ئەوە وردەكاری زیاتر ئاشكرا بكەن.

722 جار خوێندراوەتەوە