تەندروستی مەرج لەسەر نانەواخانەكان دادەنێت

08:24 - 14/03/2019
کوردستان

هۆبەی خۆراك لە تەندروستی سلێمانی داوا دەكات سۆدە نەكرێتە ناو هەویرەوە 

لە پێناو پاراستنی تەندروستی  گشتی هاوڵاتیان/ تەندروستی سلێمانی  داوا لە نانەواخانەكان دەكات هیچ جۆرە سۆدەیەك نەكەنە هەویری نانەوە‌و داواش دەكەن لە لیژنەكانی چاودێری بازرگانی رێگە نەدەن هیچ نانەواخانەیەك لە دەرەوەی ئەو رێنماییە كاربكات لە بەرامبەردا،  نانەواخانەكان داوای  جێگرەوەی ئەو مادە قەدەغەكراوە دەكەن لە تەندروستی.

دوای لێكۆڵینەوەیەكی زۆر پاش رێنماییەزانستیەكان بەپشت بەست بە مادە خۆراكیەكان ئەم پسپۆری خۆراكە بۆی دەركەوت یەكێك لە هۆكارەكانی نەخۆشییەكانی قۆڵۆن‌و زیان گەیاندن بەهاوڵاتیان مادەی سۆدەیە لەناو ناندا.

 بینایی كامەران لێپرسراوی هۆبەی خۆراك لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی  دەڵێت: داواكەی ئەمان لەپێناو تەندروستی هاولاتیاندایە. 

ئەم هاوڵاتیە دەڵێت: نیو سەدەیە كاری نانەوایی دەكات‌و لە وەتەی ئەم كارەدەكەن سۆدە هەر خراوتە ناو هەوری نانەواخانەوە‌و كەسیشی  نەدیوە توشی هیچ بێت.

بۆ بە دواداچونی زیاتر لەكاتی كاركردنی نانەواخانەیەك لە وانەمان پرسی، كە پیشەیان ئەوكارەیە، بەڵام ئەوان بەم شێوەیە وەڵامیان دەدایەوە.

ئێستا ئەوان بەدیلیان لەتەندروستی دەوێت، بەڵام ئەم پسپۆری خۆراكە بەدیلەكە باس دەكات. 

شارەزایەكی بواری خۆراك دەڵێت: لەم ساڵانەی دوایدا بەهۆی خراپی كوالێتی خۆراكەوە ئاماری هەندێك نەخۆشی زیادی كردووە‌و نەبوونی ئاسایشی خۆراك چاودێریكردن كۆنتۆرڵكردنی هەڕەشەی گەورەیە لەسەر تەندروستی هەموو هاوڵاتیان.

881 جار خوێندراوەتەوە