كۆیە؛ بەهۆی بەرزبونەوەی ئاوی بەنداوەكەوە ڕێگای هەولێر-سلێمانی لە سماقوڵی دادەخرێت

08:23 - 14/03/2019
کوردستان

بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی سماقوڵییەوە ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێرانی ڕێگای هەولێر - سلێمانی دروست دەبێت, هاتوچۆی كۆیەش داوا لە شۆفێران دەكات رێگای كۆیە - دێگەڵە بەكار بهێنن.

زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە بە KNNی راگەیاند: بەهۆی بارانبارینی زۆر و بەردەوامەوە ئاستی ئاوی بەنداوی سماقوڵی زیادی كردوە و لە ئێستاشدا بەشێكی زۆر لە شۆفێرانی رێگای هەولێر- سلێمانی ئەو رێگایە بەكار دەهێنن، هەر بۆیە بەهۆی زۆربونی ئاوەكەوە زۆرینەی ئۆتۆمبێلە بچوكەكان پەكیان دەكەوێت هەر بۆیە هەتا دابەزینی ئاستی ئاوەكە شۆفێران تا ئەتوانن ئەو رێگایە بەكار نەهێنن، لەبری ئەوەش دەتوانن رێگای كۆیە - دێگەڵە بەكار بهێنن.

وتیشی: پێدەچێت لە ئەمشەوەوە بەهۆی بەردەوامی باران بارینەوە بەتەواوی رێگاكە تا دابەزینی ئاستی ئاوەكە دابخەن.

1454 جار خوێندراوەتەوە