جەمال حاجی محەمەد: دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت زیانی زۆر بە هاوڵاتیانی هەرێم دەگەیەنێت

08:08 - 14/03/2019
کوردستان

سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت: پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، زۆر دواكەوتوە و ئەوەش زیانی زۆری بۆ هاوڵاتیانی هەرێم و پرۆسەی چاكسازی دەبێت.

جەمال حاجی محەمەد، سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی و ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، بە ڕۆژنامەی زەمەنی ڕاگەیاند: دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت پەیوەندی بە یەكێتی و پارتییەوە هەیە بەتایبەت یەكێتی, كە كێشەی ناوخۆیی هەیە و ئەو كێشانەش بەندكراون  بە حكومەتەوە، چونكە دەربەستی چاكسازی نین و پۆستیان دەوێت بۆ كاراكتەرەكانی خۆیان.

 ئاماژەی بەوەشكردوە؛ ئەو بەرنامەیەی  گۆڕان دایناوە بۆ حكومەت دەبێت لەهەموو سێكتەرەكاندا چاكسازی بكرێت، بەڵام تا حكومەت پێكنەیەت هیچ هەنگاوێك نانرێت و زەرەرمەندی یەكەمیش خەڵكی كوردستان دەبێت.

سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان پێیوایە، یەكێتی مەبەستییەتی پێكهێنانی حكومەت دوا بكەوێت، چونكە نایەوێت ئەو حكومەتە سەركەوتوو بێت و لەناوخۆشیاندا رێكناكەون.

240 جار خوێندراوەتەوە