لە كۆنكرەی برۆكسل بڕی شەش ملیار دۆلار بۆ هاوكاری سوریا كۆكرایەوە

07:46 - 14/03/2019
جیهان

ئەمریكا زۆرترین پارەی بەخشیوە كە نزیكەی 5 ملیارونیوە 

كۆنگرەی وڵاتانی كۆمەك بەخش تایبەت بەكۆتاییهێنان بە قەیرانەكانی سوریا ئەمڕۆ كۆتایی بەكارەكانی هێناو توانرا بڕی شەش ملیار دۆلار بۆ هاوكاری سوریا كۆبكرێتەوە،ئەمریكا زۆرترین پارەی بەخشیوە كە نزیكەی 5 ملیارو نیوە.

لە كۆنگرەكەی برۆكسل كەلەڕۆژی سێشەممەوە تایبەت بە قەیرانی سوریا دەستی بەكارەكانی كردو ئەمڕۆ كۆتایی پێهات، توانرا بڕی شەش ملیار دۆلار بۆ كۆتاییهێنان بەقەیرانەكانی ئەو وڵاتە كۆبكرێتەوە، لە كۆنگرەكە ئەمریكا زۆرترین پارەی بەخشی، كە بڕەكەی 5 ملیارو نیو بو، هەروەك گیرد مۆلەر وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا دوپاتیكردەوە، ئەوان پابەندن بەبەخشینی بڕی 1 ملیارو 400 ملیۆن دۆلارو، وتەبێژی یەكێتی ئەوروپاش رایگەیاند: ئەوانیش بڕی دوو ملیار دۆلاریان بۆ سوریا تەرخان كردووە.

بەریتانیا بەبڕی 400 ملیۆن دۆلارو نەمساش بڕی 9 ملیۆن دۆلاری تەرخان كردووە، نوێنەری ئەمریكا لە كۆنگرەكە رایگەیاند: لەكۆنگەرەی ساڵی 2018 دا بڕیاربو نزیكەی 9 ملیار دۆلار كۆمەك بۆ سوریا كۆبكرێتەوە، بەڵام توانراوە تەنیا 6 ملیار دۆلار بۆ كۆتاییهێنان بەقەیرانی سوریا كۆبكرێتەوە. 

كۆنگرەی برۆكسڵ دەبارەی قەیرانەكانی سوریا ئەمڕۆ كۆتایی بەكارەكانی هێناو تێیدا زیاتر لە200 رێكخراوی ناحكومی و هەرێمی و نێودەوڵەتی بەشدارییان تێداكردبوو.



373 جار خوێندراوەتەوە