بەبۆنەی نەورۆزەوە رسومات لەسەر گەشتیاری ئێرانی هەڵدەگیرێت

07:24 - 14/03/2019
کوردستان

بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە بەرواری 15ی ئەم مانگەوە  تا ٢٥ی ئەم مانگ رسومات لەسەر گەشتیاری ئێرانی هەڵدەگیرێت.

وتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگەیاند "ئەو گەشتیارە ئێرانییانەی لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دێنە هەرێمی كوردستان لەو ٢٥ هەزار دینارە دەبەخشرێن كە وەك ڕسومات لێیان وەردەگیرێت.

راشیگەیاند: بڕیارەكە لە پێناو راكێشانی گەشتیاری زیاترە بۆ هەرێمی كوردستان لە پشووی رۆژانی جەژنی نەورۆزدا.

769 جار خوێندراوەتەوە