سوریا؛ هێرشی ئاسمانی روسیا بۆ سەر ئیدلب بەردەوامە

05:58 - 14/03/2019
جیهان

بەهۆی بۆردومانەكانی ڕوسیاوە لە ئیدلب-ی سوریا نزیكەی 20 هاوڵاتی مەدەنی كوژران و برینداربوون

بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەوە، بۆ سەر ناوچەكانی سنوری ئیدلب-ی سوریا، سێ‌ هاوڵاتی مەدەنی كوژران و 15 ی دیكەش برینداربون، دەنگۆی ئەوەش هەیە فڕۆكەكانی روسیا، ئەو هێرشە ئاسمانیەیان ئەنجامدابێت.

بەپێی سەرچاوەكانی بەرگری شارستانی، شەوی رابردوو هێرشی ئاسمانی و وشكانی بۆ سەر شارۆچكەكانی خان شەیخۆن و سەراقب و گوندەكانی ئەلخوەین و ئوم جەلالی سەر ناوەندی شاری ئیدلب-ی سوریا ئەنجامدراوە و ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و برینداربوون.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو ناوچەیەی هێرشەكەی بۆ سەر ئەنجامداروە، دەكەوێتە ناو سنوری ناوچەی كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ئیدلب و بەهۆیەوە سێ‌ هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و 15ی دیكەش برینداربون.

هاوكات ماڵی چاودێری فڕۆكەی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا, لەتۆڕی كۆمەڵایەتی سۆشیال میدیادا بڵاویكردوەتەوە، فڕۆكەیەكی جۆری ئێس یو 34ی روسییان بینیووە، كە لە بنكەی سەربازی حمێمیمەوە فڕیوە و هێرشی كردوەتە سەر ئیدلب.

276 جار خوێندراوەتەوە