عەلی سیستانی: پێشوازی لە بەهێزبوونی پەیوەندییەكانی عێراق و وڵاتانی دراوسێی دەكەین

05:26 - 14/03/2019
عێراق

نەجەف؛ عەلی سیستانی و سەرۆك كۆماری ئێران كۆبونەوە 
سیستانی: پێویستە بەهێزبونی پەیوەندییەكانی عێراق و درواسێەكانی لەسەر بنەمای بەرژەوندی هاوبەش بێت 


دوابەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران، عەلی سیستانی رایگەیاند: پێویستە بەهێزبونی پەیوەندییەكانی عێراق و درواسێەكانی لەسەربنەمای بەرژەوندی هاوبەش بێت.

لەمیانی كۆبونەوەی نێوان عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق و حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران، كە لە نەجەف بەرێوەچوو، سیستانی  رایگەیاند: پێشوازی لەهەرهەنگاوێك دەكەن بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێی، ئەوەش بەپێی بەرژەوەندیەكانی هەردوولا  و رێزگرتن لە یەكتر و دەستوەرنەدان لە كاروباری وڵاتان.

لەبەشێكی دیكەی ئەو دیدارە نێوانیاندا عەلی سیستانی بەپێویستی زانیوە سیاسەتی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی لەناوچەكەدا میانڕەو بێت و بەهاوسەنگی رابگیرێت ئەوەش لەپێناو دورخستنەوەی گەلانی ئەم ناوچەیە لەكارەسات وزیانی زیاتر.

196 جار خوێندراوەتەوە