عێراق؛ هاوپەیمانی سائیرون و فەتح كاندیدی وەزارەتی ناوخۆ یەكلایی دەكەنەوە

04:42 - 14/03/2019
عێراق

بۆیەكلایی كردنەوەی كاندیدی وەزارەتی ناوخۆ و رێككەوتن لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەردوو هاوپەیمانی سائیرون و فەتح لە بەغدا كۆدەبنەوە.

 

 فازل فەتلاوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێوارەی ئەمرۆ هەردوو هاوپەیمانی فەتح و سائیرون كۆبونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدەن.

راشیگەیاند: لەكۆبونەوەكەدا كاندیدی وەزارەتی ناوخۆ یەكلایی دەكرێتـەوە، هەروەها رێككەوتنی كۆتایش لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت. 

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر هەردوو هاوپەیمانێتیەكە پاش ململانێیەكی توند، لەسەر چۆنیەتی دیاركردنی وەزیری ناوخۆی حكومەتی عێراق و دورخستنەوی فالح فەیاز لەكاندیدی ئەو پۆستە وەزارییە رێككەوتن.

135 جار خوێندراوەتەوە