بەغداد؛ مانگرتنی سەدان كارمەندی ناوخۆ و بەرگری عێراق بۆ شەشەم ڕۆژی لەسەریەك بەردەوامە

04:41 - 14/03/2019
عێراق

ئەو كارمەندانە داوای دوبارە گەڕاندنەوەیان دەكەن بۆ سەر كارەكانیان
عێراق؛ گرێبەستی نزیكەی 16 هەزار ئەفسەر و پۆلیس و سەرباز هەڵوەشێندراوەتەوە


ماوەی شەش رۆژە سەدان كارمەندی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عێراق، لە گۆڕە پانی تەحریری شاری بەغدا، مانیان گرتوە و داوا دەكەن بگەڕێنەوە سەركارەكانیان.

مانگرتنی ئەو ئەفسەر و پۆلیس و سەربازانەی كە گرێبەستەكانیان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عێراقەوە هەڵوەشێندراوەتەوە. ژمارەیان نزیكەی 16 هەزار كەس دەبێت و تۆمەتی ئەوەیان دراوەتە پاڵ كە لە لەماوەی ساڵانی 2014 بۆ كۆتایی ساڵی 2017دا لەشەڕی دژ بە داعشدا خۆیان دزیوەتەوە و لە ئەركەكانیان هەڵاتوون.

لەئێستاشدا مانگرتوان هەڕەشەی ئەوەدەكەن كە بەردەوام دەبن لە مانگرتنەكەیان تا ئەو كاتەی داواكاریەكانیان جێبەجێدەكرێت. 

بەپێی زانیارییەكان لە ئێستاشدا, لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق, لەگەڵ هەر دوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری لە پەیوەندیدان سەرخەت بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەك بۆ ئەو كێشەیە.
 
 

307 جار خوێندراوەتەوە