هندستان و پاكستان گفتوگۆ لەبارەی كەمكردنەوەی ئالۆزییەكانی نێوانیان دەكەن

02:34 - 14/03/2019
جیهان

دوای بەڕێوەچونی خولێكی دیكەی ئاڵۆزییەكانی نێوانیان، هندستان و پاكستان گفتوگۆ لەبارەی كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی سەرسنوری هەردوو وڵات دەكەن.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشەیتد پرێس بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ وەفدی حكومەتی پاكستان و وەفدی هندستان  لەشارۆچكەی عەتاری هندستان كۆبونەتەوە.

بەپێی هەواڵەكەی ئاژانسی ئەسۆشەیتدپرێس جگە لەگفتوگۆكردن لەبارەی كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان هەردوو وڵات، وەفدەكەی پاكستان و هندستان گفتوگۆ دەكەن لەبارەی ئاسانكاریكردن بۆ ئەو زیارەتكارە هندیانەی كەسەردانی شوێنە ئاینیەكانی پاكستان دەكەن.

رافیش كۆمار وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هندستان تەئكیدی لەدەستپێكردنی گفتوگۆكانی نێوان وڵاتەكەی و پاكستان كردەوە بێ‌ ئەوەی ووردەكاری زیاتر لەو بارەویەوە ئاشكرا بكات.

دەستپێكردنی گفتوگۆی راستەخۆ لەنێوان هندستان و پاكستان لەكاتێكدایە لەكۆتایی مانگی ڕابردوودا جارێكی تر پێكدادانی چەكداری لەنێوان هەردوو وڵاتدا دەستی پێكردوە و ئەوەش دوای ئەوەی فڕۆكە جەنگیەكانی هندستان بەشە پاكستانیەكەی هەرێمی كشمیریان بۆردومان كرد.

126 جار خوێندراوەتەوە