رۆحانی: عێراق وێستگەی سەرەكیی هەناردەی نەوتی ئێرانە

10:32 - 14/03/2019
عێراق

رۆحانی كۆتایی بەسەردانەكەی هێنا بۆ عێراق و گەڕایەوە تاران 

دوای سەردانێكی سێ رۆژە بۆ عێراق. حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران و وەفدە باڵاكەی یاوەری. كۆتاییان بەسەردانەكەیان هێناو گەڕانەوە تاران. 


رۆحانی دوای گەیشتنەوەی بە پایتەختی وڵاتەكە لەفڕۆكەخانەی میهراباد رایگەیاند, عێراق وێستگەی سەرەكیی هەناردەی نەوتی ئێرانە بۆ جیهان. 

وتیشی, سەردانەكەی سەركەوتوو بوەو سەرەتای گۆڕانكارییەكی گەورەیە لەپەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا.

رۆحانی راشیگەیاند, لەكۆبونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی عیراق. 

چەندین رێكەوتنی گرنگیان ئیمزا كردوە لەنێویاندا كەمكردنەوە یان لابردنی باج لەسەر چەند كاڵایەك و دروستكردنی چەند شارێكی پیشەسازیی و هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان هەردو وڵات و كارئاسانیی بانكیی و چەند بابەتێكی دیكەی گرنگیی هاوبەش. 

رۆژی دووشەممە حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران بەسەردانێكی سێ رۆژە گەیشتە عیراق و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی حكومەتی عیراق كۆبوەوە. دوێنێش سەردانی نەجەفی كردو چاوی كەوت بە عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق.   

227 جار خوێندراوەتەوە