پەرلەمانی ئەوروپا گفتوگۆكانی ئەندامبونی توركیای لەیەكێتی ئەوروپا هەڵپەسارد

10:09 - 14/03/2019
جیهان

بەهۆی رێزنەگرتن لەمافەكانی مرۆڤ و پیادەكردنی سیستمی سەرۆكایەتی، پەرلەمانی ئەوروپا گفتوگۆكانی تایبەت بەئەندامبوونی  توركیا لەیەكێتی ئەوروپا هەڵدەپەسێرێت.

لەمیانی دانیشتینێكی پەرلەمانی ئەوروپا  كەرۆژی چوارشەممە بەرێوچو بەزۆرینەی دەنگ گفتوگۆكانی تایبەت بەئەندامبونی توركیا لەیەكێتی ئەوروپا هەڵپەسێردرا.

هۆكاری ئەو بڕیارەش بۆ پیادەكردنی سیستمی سەرۆكایەتی و زۆربونی رێژەی گەندەڵی و رێز نەگرتن لەمافەكانی مرۆڤ و ئازادی رادەربرین گەڕێندراونەتەوە.

بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ 370 ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بە بەڵێ‌ دەنگیان بەو بڕیارەداوە و  109 پەرلەمانتاریش لەدژی وەستاونەتەوە  و 143 پەلەمانتاری دیكەش بەشداری دەنگدانیان نەكردوە.

299 جار خوێندراوەتەوە