پەرلەمانی بەریتانیا پرسی برێگزتی بێ رێكەوتن لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا رەتكردەوە

08:48 - 14/03/2019
جیهان

زۆرینەی پەرلەمانی بەریتانیا ئەوەیان رەتكردەوە وڵاتەكەیان بەبێ رێكەوتن لەگەڵ سەرانی یەكێتی ئەوروپا. بچێتە دەرەوەی یەكێتیەكە. 

لەدەنگدانی ئەمشەوی پەرلەمانی بەریتانیادا. 312 پەرلەمانتار ئەو بژاردەیەیان رەتكردەوە وڵاتەكەیان بەبێ رێكەوتن لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە. لە بەرامبەردا 308 پەرلەمانتار لەگەڵ ئەوەبوون بەریتانیا بێ‌ رێكەوتن لە یەكێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە.

هاوكات لەدەنگدانی دووەمدا بەدەنگی 374 پەرلەمانتار لەبەرامبەر 164 دەنگدا. پرسی دواخستنی برێگزت تا 22ی مانگی پێنجیش رەتكرایەوە. 

ئەمڕۆش پەرلەمانی بەریتانیا دەنگدەدات لەسەر بژاردەی دواخستنی وادەی برێگزت. 

ئەگەر بژاردەی دواخستنی وادەی چونە دەرەوە لەیەكێتی ئەوروپا دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی بەریتانیای بەدەستهێناو یەكێتیەكەش رەزامەندیی لەسەر پیشاندا، ئەوا بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا ناچێتە دەرەوە لەو وادەیەی كەپێشتر دانرابوو لەلایەن حكومەتەكەی تێریزا مای بۆ پرسی برێگزت كە 29ی ئەم مانگەیە. 

شەوی سێشەممەش پەرلەمانی بەریتانیا بە 242 دەنگی بەڵێ و 391 دەنگی نەخێر رێككەوتنی هەمواركراوی برێگزتی رەتكردەوە.

186 جار خوێندراوەتەوە