ڕۆژنامەی یەنی شەفەق وێنەیەكی ئەبوبەكر بەغدادی لەهامەرێكی ئەمریكیدا بڵاو دەكاتەوە

04:58 - 13/03/2019
جیهان

یەنی شەفەق: ئەمریكا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئیسرائیل بە پاسپۆرتی ساختەوە چەكدارانی داعش ڕزگاردەكەن

ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی توركی، وێنەیەكی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی داعش لە هامەرێكی ئەمریكیدا، بڵاو دەكاتەوەو نوسیوشیەتی، دەزگا هەواڵگیریەكانی ئەمریكاو بەریتانیاو فەرنساو ئیسرائیل، بە پاسپۆرتی ساختەوە دەیانەوێت، چەكدارانی داعش لەڕێگەی عێراقەوە ڕزگاربكەن..

ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی توركی، وێنەیەكی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی بڵاو كردوەتەوە كە لە هامەرێكی ئەمریكیدایەو دەڵێت: بەغدادی لەژێر چاودێریی دەزگای هەواڵگریی ئەمریكایە، ئەگەرچی كات و شوێنی وێنەكەی بەغدادی ئاشكرانەكراوە، بەڵام بە وتەی رۆژنامەكە، چەكدارە دەستگیركراوەكانی داعش، ڕاستیی وێنەكەی بەغدادییان دوپات كردوەتەوە. 

لە بەشێكی تری بابەتەكەی یەنی شەفەقدا هاتوە: دەزگا هەواڵگیریەكانی ئەمریكاو  بەریتانیاو فەرەنساو ئیسرائیل، لەژێر چاودێریی هەواڵگیریی ئەمریكا، سەردانی ئەو سەربازگانەی عێراق دەكەن كە نزیكەی دوو هەزار چەكداری داعشیان تێدا كۆكراوەتەوەو دەیانەوێت لەڕێگەی دروستكردنی پاسپۆرتی ساختەوە، ئەو چەكدارە داعشانە بۆ دەرەوەی عێراق بگوێزنەوە.

6367 جار خوێندراوەتەوە