حەسەن رۆحانی لەنەجەف لەگەڵ عەلی سیستانی كۆبوەوە

04:50 - 13/03/2019
عێراق

لەسێیەم رۆژی سەردانەكەیدا بۆ عیراق، حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی شاری نەجەفی كردو لەگەڵ عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق كۆبوەوە.

رۆحانی لەسەردانەكەیدا بۆ شاری نەجەف. مەزاری ئیمام عەلی كوڕی ئەبوتاڵیبی بەسەركردەوە. كەبەشوێنێكی پیرۆزی شوێنكەوتوانی شیعە مەهەزب دادەنرێت. 

لەكۆبونەوەشی لەگەڵ عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق. رۆحانی باسی لەو رێكەوتن و لێكتێگەیشتنانە كرد كەلەگەڵ گەورە بەرپرسانی حكومەتی عیراق ئیمزای كردون لەبوارەكانی ئابوری و بازرگانیی سیاسی و ئەمنیی و چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دیكە كەلەبەرژەوەندی هەردوو گەلی عیراق و ئێراندا دەبێت. 

عەلی سیستانی لەساڵی 2008 مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری ئەو كاتەی ئێرانی بینی. بینینی رۆحانیش بەیەكەم گەورە بەرپرسی ئێرانی دادەنرێت كەعەلی سیستانی لەو كاتەوە بینی بێتی. 

469 جار خوێندراوەتەوە