دەستدرێژی سێكسی پیاوانی ئاینی مەسیحیی بۆ سەر منداڵان

02:56 - 13/03/2019
هەمەڕەنگ

كاردیناڵێكی مەسیحی بەتاوانی دەستدرێژی سێكی بۆ سەر منداڵێك زیندانیكرا

كاردیناڵی ئوستڕاڵیا، جۆرج پێل كە بەتۆمەتی دەستدرێژی سێكسی بۆسەر دوو منداڵی كوڕی نێو كۆرسی كڵێسا دادگایی كرا، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

وەزیری پێشووی ئابووری ڤاتیكان و كاردیناڵی ئوستڕاڵیا، جۆرج پێل كە بەتۆمەتی دەستدرێژی سێكسی بۆسەر دوو منداڵی كوڕی نێو كۆرسی كڵێسا لەو كاتەی لە مێلبۆرن كاری كردووە برایە بەردەم دادوەرو سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

كاردیناڵە تەمەن 77 ساڵەكە، لە ساڵانی 1996 تا 2001 لە شاری مێلبۆرنی ئۆستڕاڵیا مەتران بووەو دەستدریژی سێكسی كردووەتە سەر دوو كوڕی تەمەن 13 ساڵان، بەو هۆیەشەوە لە لایەن لیژنەی دادوەرییەوە سزادراو دانیشتنەكانی دادگاییكردنەكە لە دادگای ناوچەی مێلبۆرن بەڕێوەچوو.

پێل كە بەرزترین پۆستی هەیە لە جیهانی كاسۆلیكدا، دەتوانێت لە مانگی حوزەیرانی 2019دا بڕیارەكە تەمییز بكاتەوەو دوای سێ ساڵ و هەشت مانگ لەزیندانیكردن، داوا بكات بە كەفالەت ئازاد بكرێت.

2563 جار خوێندراوەتەوە