ئەمجارە مریشک رێوی راوکرد

02:52 - 13/03/2019
هەمەڕەنگ

لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر لە باکوری رۆژهەڵاتی فەرەنسا، مریشکەکان بەهەرەوەزی رێوییەک کە بۆ راوکردنیان هاتبوو، لەناودەبەن.

خوێندکارێک لە خوێندنگای Le Gros Chêne، لەکاتی سەردانیکردنی بۆ کێڵگەکە، تەرمی رێوییەک دەدۆزێتەوە.

 

باسکال دانیال سەرۆک بەشی کشتوکاڵ لە خوێندگاکە سەبارەت بە رووداوەکە دەڵێت، رێوییەکە بۆ مەبەستی راوکردنی مریشک، چۆتە ناو کێڵگەکە و دەرگا کارەباییەکەی لەسەر داخراوە، پاشان مریشکەکان بە دەنوک هێرشیان کردۆتە سەری، نەیتوانیوە دەربازی ببێت.

 

باسکال دانیال ئەوەشی خستەروو، مریشکەکان بەهۆی ئەوەی عەلەفیان زۆر خواردوە، بەهێز بوون و توانیویانە بە دەنوک رێویەکە لەناوببەن.  

راپۆرتێکی رۆژنامەی  The Guardian بەریتانی پێی وایە، لەکاتی خۆر ئاوابووندا رێویەکە چۆتە ناو کێڵگەی بەخێوکردنی مریشکەکان و دەستبەجێ دەرگا کارەباییەکە بەسەریا داخراوەو لەلایەن مریشکەکان هێرش کراوەتە سەری.


2765 جار خوێندراوەتەوە