سلێمانی؛ پارە دزراوەکەی نەخۆشخانەی شار دۆزرایەوە

07:50 - 13/03/2019
کوردستان

وەزیری دارایی: پارە دزراوەكەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دۆزرایەوە 
وەزیری دارایی: تاوانبارەكانی دزینی پارەكەی نەخۆشخانەی شار دەستگیركراون

 
پارە دزراوەكەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، دۆزرایەوەو وەزیری دارایی هەرێمیش هەواڵەكە پشت ڕاست دەكاتەوە.

ڕیباز حەملان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردەوە، بە هاوكاری وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایش و پۆلیس و دژە تێرۆر و دەزگا پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانی و هاونیشتمانییان، توانرا پارە دزراوەكەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شار بدۆزرێتەوەو تاوانبارەكانیش دەستگیركراون.

 

وەزیری دارایی سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و دژە تێرۆر و تەواو دامودەزگا ئەمنیەكانی پارێزگای سلێمانی دەكات كە هەموان هەماهەنگ بون بۆ دۆزینەوەی پارەكەو دەستگیركردنی تاوانباران و گەڕانەوەی موچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار.

 

پێش نیوەڕۆی دوێنێ چەند چەكدارێكی دەمامكدار، دوای وەرگرتنی مووچە لە بانكی رەشید لە ناوەندی شاری سلێمانی، زیاتر لە یەك ملیار دیناری كارمەندانی نەخۆشخانەی شاریان لە چەند فەرمانبەرێك ڕفاند.

2304 جار خوێندراوەتەوە